دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەفتەی داهاتوو هەڵگیرا.
نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، هەڵگرتنی دانیشتنی ئەمڕۆی بۆ رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، 19ـی کانوونی دووەمی 2026، راگەیاند.
بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆببێتەوە و تاوتوێکردنی دۆسیەی داهاتە نانەوتییەکان، بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان و بەڕێوەبەری گشتیی باج و بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ، تەواوبکات.