کەشناسیی هەرێمی کوردستان وادەی دەستپێکردنەوەی بارانبارین ئاشکرادەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان، نیمچەهەور دەبێت، هاوکات بەرزترین پلەی گەرمی بە (1-2) پلە بەراورد بە دوێنێ بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، سبەى دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ئێوارەدا بۆ نیمچەهەور دەگۆڕێت و لە درەنگانی شەودا، شەپۆلێکی بارانبارین بۆ سەر ناوچەکەمان دەستپێدەکات بە نمەبارانی پچڕپچڕ و ناوچەی جیاجیا.
دەشڵێت، نزمترین پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە و بەرزترینیان، بەرزدەبێتەوە بە (2-3) پلەی سیلیزی.
کەشناسی پێشبینیشی کردووە، کاتەکانی بەیانی زوو، نزمترین پلەی گەرمی لە بەشێک لە ناوچەکەمان لە ژێر سفری سیلیزی دەبێت، بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکان، لەگەڵ دروستبوونی شەختە لە هەندێک ناوچەدا.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
پیرمام :11 پلەی سیلیزی
سۆران : 12 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی
دهۆک :12 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
ئاکرێ 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی