ئەمڕۆ 19 ساڵ بەسەر راگەیاندنی یەکەم ئایفۆن تێدەپەڕێت

A women uses an iPhone mobile device as she passes a lighted Apple logo at the Apple store at Grand Central Terminal in New York City, U.S., April 14, 2023. REUTERS/Mike Segar

ئەمڕۆ 9ی کانوونی دووەمە و ساڵیادی ناساندنی یەکەمین وەشانی ئایفۆنە (iPhone) لەلایەن ستیڤ جۆبسەوە.

لە 9ی کانوونی دووەمی 2007، ستیڤ جۆبس لە کۆنفرانسی “ماک وۆرڵد” (Macworld) لە سان فرانسیسکۆ، یەکەم ئایفۆنی بە جیهان ناساند.

پێش ئایفۆن، زۆربەی مۆبایلەکان کیبۆردی فیزیکی و قەڵەمی تایبەتیان هەبوو، بەڵام ئایفۆن شاشەی لەمس (Multi-touch) و سیستمێکی نوێی داهێنا کە پیشەسازیی مۆبایلی بۆ هەمیشە گۆڕی.

یەکەمین ئایفۆن هەرچەندە لە 9ی کانوونی دووەم ناسێندرا، بەڵام تاوەکو مانگی حوزەیرانی 2007 نەکەوتە بازاڕەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share