سەرچاوەکانی نزیک لە چەکدارانی دیمەشق: هێزەکانی هەسەدە هەوڵی پێشڕەوی دەدەن بەرەو گەڕەکەکانی دیکەی حەلەب

چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە چەکدارانی دیمەشق رایانگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەوڵی پێشڕەویدان بەرەو گەڕەکەکانی دیکەی حەلەب.

ئەو سەرچاوانە بە کەناڵی حەدەس-یان راگەیاند، چەکدارانی نزیک لە دیمەشق لە هەوڵی راگرتنی پێشڕەویی هێزەکانی هەسەدەن کە دەیانەوێت بەرەو گەڕەکی جەلا و گەڕەکەکانی دیکە پێشڕەوی بکەن.

ماوەی سێ رۆژە، شەڕ و ئاڵۆزی لە گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب لەنێوان ئاسایشی ناوخۆی حەلەب و چەکدارانی نزیک لە حکومەتی دیمەشق، بەردەوامە.

ئاسایشی ناوخۆی حەلەب دەڵێت، لە سێ رۆژی رابردوودا، هەشت کەس کوژراون و زیاتر لە 60 کەسیش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕه‌ئیسی: كار بۆ لابردنى سزاكانى سه‌ر ئێران ده‌كه‌ین

سه‌رۆك كۆمارى ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حکومەتەکەی کاردەکات بۆ لابردنی سزاکانى سه‌ر وڵاته‌كه‌ى. ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، له‌ چاوپێكه‌وتنێكى تەلەڤیزیۆنیدا بەڵێنی دا…
Total
0
Share