بێستون فایەق رایدەگەیەنێت، پۆستی سەرۆککۆماری عێراق مافی یەکێتییە و کاندیدەکەشی بێ یەک و دوو دەردەچێت.
بێستون فایەق، راوێژکاری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد، عێراقییەکان پۆستی سەرۆککۆمار بە مافی کورد و لەناو کوردیشدا بە مافی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی دەزانن، ئەمەشیان بە رەسمی بە پارتی، لایەنەکانی دیکە و ئەو کەسانە وتووە کە بە ناوی جۆراوجۆرەوە چوون و خۆیان کاندید کردووە.
وتیشی، یەکێتی پشتئەستوورە بەو پەیوەندییە بەرفراوانانەی کە خۆی و سەرۆکەکەی لە بەغداد هەیەتی، هەر بۆیە کاندیدەکەی یەکێتی بێ یەک و دوو دەردەچێت.