بانکی ناوەندیی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق: لە بودجەی 2026 بەهای رەسمیی دۆلار 1300 دینار دەبێت

بانکی ناوەندی عێراق

بانکی ناوەندیی عێراق بە نووسراوێکی رەسمی، وەزارەتی دارایی ئاگادارکردەوە، کە نرخی دۆلار لە بودجەی ئەمساڵ هەزار و 300 دینار دەبێت.

بانکی ناوەندیی عێراق نووسراوێکی رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە و تیایدا هاتووە، نرخی رەسمیی یەک دۆلار لە بودجەی ساڵی 2026، هەزار و 300 دینار دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەم نرخە لە ساڵی 2023ەوە بڕیاری لەسەر دراوە، بەڵام جێگیرکردنی نرخەکە لە دەسەڵاتی بانکیی ناوەندیی عێراقدا نەبووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share