ئەمریکا دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری روسیادا گرت

کەناڵی فۆکس نیوز-ی ئەمریکی ئاشکرایکرد، سوپای ئەمریکا لە ئۆپراسیۆنێکدا لە زەریای ئەتڵەسی، دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری روسیادا گرت کە نەوتی ڤێنزوێلای بۆ ئەوروپا دەگواستەوە.

کەشتییەکە ناوی “بێڵا 1” بووە؛ پاش ئەوەی ئەمریکا لە ساڵی 2024 سزای بەسەردا سەپاند، ناوی گۆڕدراوە بە “مارینێرا”.

ئۆپراسیۆنەکە لەلایەن هێزی دەریایی ئەمریکا ئەنجامدراوە، پێشتر روسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندبوو، یەکەیەکی دەریاوانی بۆ پارێزگاریکردن لە کەشتییەکە رەوانەی زەریای ئەتڵەسی کراوە.

مانگی رابردوو ئەمریکا هەوڵیدا دەست بەسەر کەشتییەکەدا بگرێت، بەڵام لەو هەوڵە شکستیهێنا و کەشتییەکە توانی دەربازی بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share