لەپێناو رێکخستنەوەی زیاتری سیمای ناوشار، شارەوانیی کەرکوک بڕیاریدا رێکاری توند دژی دەستگێرەکان بگرێتەبەر.
مۆفەق ساڵح، بەڕێوەبەری کەرتی دووی شارەوانییەکانی کەرکوک، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، لەمەودوا پۆلیس و لیژنە تایبەتەکان، رۆژانە دووجار بەمەبەستی لابردنی زیادەڕەوییەکان، دەردەچن.
وتیشی، بڕیاردراوە بە سەپاندنی سزای پێبژاردن، بۆ ئۆتۆمبێلی زیادەڕەو و دەستگێڕەکان، سزای پێبژاردنەکانیش لە 150 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات، بەگوێرەی جۆری سەرپێچی و زیادەڕەوییەکان، سزاکە تاوەکو 5 ملیۆن دینار هەڵدەکشێت، داهاتی سزاکانیش دەگەڕێتەوە بۆ شارەوانیی شارەکە و لە خزمەتکردنی هاوڵاتییاندا خەرجدەکرێت.