سایلۆی سلێمانی، رایگەیاند، سبەینێ چەکی شایستەی دارایی بەشێک لە جوتیاران دابەشدەکرێت.
سایلۆی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکەینەوە کە گەنمیان رادەست بە سایلۆکەمان کردووە، سبەینێ چوارشەمە، لە پسوڵەی ژمارە 1 تاوەکو 459 سەردانی هۆبەی ژمێریاریی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.
دەشڵێت، هەموو ئەو جوتیارانەی کە ژمارەی پسوڵەکانیان دەکەوێتە نێوان ئەو دوو ژمارەیەی ئاماژی پێکراوە تاوەکو 500 تۆن سەردانمان بکەن .
باس لە ئەوەش دەکات، پێویستە ئەو جوتیارەی گەنمەکەی بە ناوەوەیە ڕادەست کراوە خۆی ئامادە بێت یاخود کەسی ئامادەبوو وەکالەتی بۆکرابێتەوە .