کەشناسی: دیاردەی بەستن روودەدات

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی لە بەشێکی ناوچەکان کەش سارد دەبێت و دیاردەی بەستن روودەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و سارد دەبێت لە کاتەکانی بەیانی، لە دوای نیوەڕۆ هەور دروستدەبێت لە ئاسمان و پلەی گەرمییش، بەرزترین پلە کەمێک بەرزدەبێتەوە بە (1-2) بە بەراورد بە دوێنێ.

سبەی دووشەممە، وەک کەشناسی ئاماژەی پێکردووە، کەش سارد دەبێت و لە کاتەکانی بەیانی دیاردەی بەستن روودەدات، لە هەندێک ناوچەشدا دوای نیوەڕۆ، ئاسمان بەگشتی پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت.

دەشڵێت، نزمترین پلەی گەرمی وەک خۆی دەبێت و بەرزترینیش، بەرزدەبێتەوە بە دوو پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 11 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 8 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 11 پلەی سیلیزی

دهۆک : 11 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 10 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 9 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی چەمچەماڵ: لە ماوەی 24 کاتژمێردا 43 کەس بەهۆی خۆڵبارین گەیەندراونەتە نەخۆشخانە

وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ،  رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 43 حاڵەتی هەناسەتەنگی بەهۆی خۆڵبارینەوە تۆمارکراون”. شەریف رەحیم، وتەبێژی…
Total
0
Share