وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا بڕیاری دابەشکردنی نەوتیان بەدەستنەگەیشتووە و ساڵانی رابردوو ئەمکاتانە دەستیان بەو پرۆسەیە کردبوو.
سەلام عومەر، وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری سلێمانی دابەشکراوە، تەنیا سەنتەری شار ماوە.
وتیشی، نووسراومان بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کردووە بەمەبەستی دەستکردن بە دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری سلێمانی، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامیان نەداوینەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە ئامادەین بۆ دابەشکردنی نەوت، بەڵام تاوەکو ئێستا لە سەنتەری هیچ شارێکی هەرێمی کوردستان، نەوت دابەش نەکراوە.