لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باسی چی دەکرێت؟

کارنامەی کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکرایەوە و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی چەند تەوەر و بابەتێک دەکرێت.

پاش دواخستنی بۆ رۆژی دووشەممە، 5ی کانوونی دووەمی 2026، نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کارنامەی کۆبوونەوەی ژمارەی دووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بڵاوکردەوە و کارنامەکە لە سێ تەوەر و بابەت پێکهاتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران، دەنگدان لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنەکە ئەنجامدەدرێت، هەروەها لیژنەیەک سەبارەت بە دیاریکردنی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ لیژنە جیاوازەکان پێکدەهێنرێت، لە کۆتایشدا چەند گفتوگۆیەکی گشتیی لەسەر چەند پرسێکی دیکە ئەنجامدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share