کۆچەر جەمال: ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان سێ مەتر و نیو بەرزبووەتەوە

بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان رایدەگەیەنێت، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئاستی ئاوی بەنداوەکە نزیکەی سێ مەتر و نیو بەرزبووەتەوە و لەگەڵ بارینی بارانی زیاتردا، رێژەکە لە بەرزبوونەوەدایە.

لەبارەی پێشبینییەکانیان بۆ ئەگەری سەرڕێژبوونی بەنداوەکە، کۆچەر جەمال وتی، هێشتا زووە باس لەو بابەتە بکرێت، چونکە لە ساڵانی رابردوودا رێژەی دابارین کەمبوو و ئەو بەنداوانەشی تاوەکو ئێستا سەرڕێژیان کردووە، بەنداوی گەورە نین و سەرڕێژبوونیان ئاسانترە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی مۆڵەتی شۆفێرییەوە ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە دەكاتەوە كە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو سەردانیان كردبووین و مامەڵەكانیان تەواونەكرابوو، دەتوانن…
Total
0
Share