بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ رایگەیاند، بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە لە سنوورەکە، ژمارەیەک هاوڵاتی و گەشتیار گیریان خواردبوو و تیمەکانیان بە هایانەوە چوون.
عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی بەفربارینەوە رێگەی کانی توز و چیای پیرس گیران، تیمەکانیان توانیویانە 25 ئۆتۆمبێل لەناو بەفر دەربهێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای بڵاوکردنەوەی هۆشیاری بۆ ئەوەی شۆفێران روو لەو ناوچانە نەکەن، بەڵام بەشێک لە گەشتیاران و دانیشتووانی دەڤەرەکە پابەندنەبوون، لەئێستاشدا بەشێک لە رێگەکانی ئەو سنوورە هەر بە داخراوی ماونەتەوە.