نێچیرڤان بارزانی: كێشەی مووچەخۆران دەبێت بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن چارەسەربكرێت

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “كێشەی مووچەخۆران دەبێت بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن چارەسەربكرێت”.

لە پەیامەكەیدا هاتووە، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی پێشكەش بە هەموو موسڵمانان لە هەرێمی كوردستان، عێراق و جیهان دەكەم. لە خوای مەزن داواكارم جەژن بە خێر و خۆشی بگەڕێتەوە و ئارامی، ئاسوودەیی و كامەرانی بۆ هەمووان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت.

دەشلێت، “كێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، دەبێت بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن و لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و رێككەوتنەكان چارەسەربكرێت كە خزمەت بە بەرژەوەندیی گشتیی وڵات بكات و هەموو ڕێگاچارەیەكی دەستووری دەگرینەبەر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی یەك هەفتە مۆڵەت دەداتە فەرمانگەكان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگەكانی سلێمانی یەك هەفتە مۆڵەت دیاریدەكات بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی وەبەرهێنان.…
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لە زاری فەرماندەیەكی پێشمەرگەوە لەبارەی هێرشە موشەكییەكانی كەركوك

فەرماندەیەكی پێشمەرگە لە میحوەری كەركوك ئاشكرایكرد، موشەكەكان لە سنووری كەركوكەوە ئاڕاستەی پێشمەرگە كراون و زیانەكان نەزانراون. ژمارەیەك موشەك…
Total
0
Share