زیاتر لە 140 کەس بەهۆی تەقینەوەیەک لە سویسرا بوونە قوربانی

بەهۆی تەقینەوەیەک لە هاوینەهەوارێکی شارۆچکەی ”کرانس مۆنتانا” کە تایبەتە بە یاریی خلیسکێنەی سەر بەفر لە وڵاتی سویسرا، 40 کەس کوژران و 100 کەسیش برینداربوون.

وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە زاری پۆلیسی سویسراوە بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، ئاگر لە باڕێکی هاوینەهەوارەکە کەوتووەتەوە و تەقینەوەیەکی دروستکردووە، لە ئەنجامدا 40 کەس گیانیان لەدەستداوە و 100 کەسیش برینداربوون.
پۆلیسی سویسرا دەڵێت، قوربانییەکان لە نەتەوەی جیاوازن و بەبۆنەی ئاهەنگگێڕان بۆ ساڵی نوێ لەو باڕە کۆبوونەتەوە.

فرێدریک گیسلەر، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی شارۆچکەکە رایگەیاند، برینی بەشێک لە بریندارەکان سەختن و رەوانەی نەخۆشخانەکانی شارەکانی سیۆن، لۆزان، ژنێڤ و زوریخ کراون.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، هیچ ئاماژەیەک نییە کە رووداوەکە بەهۆی هێرشێكەوە ئەنجام درابێت، بەڵکو لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە تەقینەوەیەک درووست بووە.

بەرپرسانی حکومەتی سویسرا ئاماژەیان بەوەدا، زیاتر لە 40 ئەمبووڵانس و 150 کارمەندی تەندروستی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیمانوێڵ ماکرۆن: بەشداریی ئۆپراسیۆنەکانی کردنەوەی گەرووی هورمز ناکەین

ئیمانوێڵ ماکرۆن ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر بەشداریی ئۆپراسیۆنەکانی کردنەوەی گەرووی هورمز بکەین بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئـ.ـێران بەشداردەبین. ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆککۆماری…
Total
0
Share