وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی، بەبۆنەی ساڵی نوێوە رۆژانە هەشت هەزار گەشتیار دێنە سلێمانی.
گۆران قادر، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە پێشوازیمان لە گەشتیاران کردووە بۆ سەری ساڵ و رۆژانە نزیکەی هەشت هەزار گەشتیار دێتە سلێمانی.
وتیشی، لە بازگەی تاسڵوجە، کەڵەوانان، عەربەت و چەند سەنتەرێکی دیکە پێشوازی لە گەشتیاران کراوە، هەر گەشتیارێک هەر پێویستییەکی هەبووبێت لەڕێگەی لیژنەیەکەوە هاوکاری کراوە.
گۆران قادر ئەوەشی وت، “لە کۆتایی پشووەکاندا ئاماری رەسمیی هاتنی گەشتیاران بڵاودەکەینەوە”.