دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، رایگەیاند، بەهۆی بەفرەوە سبەینێ هاتوچۆ لە دەروازەکە رادەگیرێت.
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و باران و کڕێوەی دەڤەرەکەمانی گرتووەتەوە، بەفر سەرجەم شوێنەکانی سنوورەکەمانی تەنیووە و رێگاکانی گرتووە.
دەشڵێت، هەرچەندە تیمەکانی راماڵینی بەفر بەردەوامن لە خاوێنکردنەوەی رێگە سەرەکییەکان و تاوەکو رادەیەک دۆخەکە نۆرماڵە، بەڵام دیسان هاتوچۆی رێگاکان بێ کێشە نییە.
ئاماژە بەوەشدەکات، هاوڵاتییان و گەشتیارانی سنوورەکە ئاگاداردەکەینەوە سبەینێ سێشەممە 30ی كانونی يەکەمی 2025، هاتوچۆ و گەشتکردن لە سنووری دەروازەی زێت نابێت.