بۆ دابەشكردنی مووچە بانكەكان رۆژانی هەینی و شەممە كراوەدەبن

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە یەكێك لە بانكەكانەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، خشتەی مووچەی مانگی سێ رابگەیەندرێت بانكەكان رۆژانی هەینی و شەممە بۆ دابەشكردنی مووچە بەسەر سەرجەم مووچەخۆراندا كراوە دەبن و مووچە دابەشدەكەن، بەڵام ئەو كات دەبێت وەزارەتی دارایی بانكەكان ئاگاداربكاتەوە.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئەگەر پارەی پێویست بۆ مووچە دابینبكرێت بانكەكان مووچەی سەرجەم مووچەخۆران بە بڕیاری وەزارەتی دارایی بەپێی ئەو خشتەیەی رادەگەیەنرێت مووچە دابەشدەكەن.

جێی ئاماژە بۆ كردنە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، سەرجەم رێكارەكانی پارەداركردن كە بڕەكەی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779 دینارە وەك مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە تەواوكرا و بڕیارە سبەی پارەكە بخرێتەسەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نامەیەک داوای پشکی چوار مانگی هەرێم لە حکومەتی عێراق دەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی دووەم بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، کۆبووەوە و لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە،…
Total
0
Share