مێڵ گیبسن لە خۆشەویستەکەی جیابووەوە

ئەکتەری بەناوبانگی هۆڵیوود و براوەی ئۆسکار مێڵ گیبسن، پاش نۆ ساڵ لە ژیانی پێکەوەیی، لە رۆزالیند رۆز-ی خۆشەویستی جیابووەوە.

ئەندامێکی تیمی یاسایی ئەکتەرە ئەمریکییەکە پشتڕاستیکردەوە، مێڵ گیبسن و رۆس ماوەی ساڵێکە جیابوونەتەوە، بەڵام پێیان باش بووە هەواڵەکە تا ئێستا بە شاراوەیی بهێڵنەوە.

گیبسن و رۆز، کە هاوسەرگیرییان نەکردبوو و لە ساڵی 2014 دەستیان بە پەیوەندییەکەیان کردووە، ئاماژەیان بەوە کردووە، کە بەنیازن بەردەوامبن لە چاودێریکردنی کوڕە هەشت ساڵانەکەیان کە ناوی لارس-ە.

لە بەیاننامەیەکدا نووسیویانە، “هەرچەندە بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەم بەشەی ژیانمان دەگەیەنینە کۆتایی، بەڵام بەختەوەرین کە کوڕێکی جوانمان هەیە و ئەوەندەی بتوانین بەردەوامدەبین لە بوون بە باشترین دایک و باوک بۆی”.

ئەستێرەکەی هۆڵیوود خاوەنی کچێک و شەش کوڕە لەگەڵ رۆبن مۆر کە لە ساڵی 1980 تا 2011 هاوسەری بووە.

گیبسن ئەکتەر، دەرهێنەر و بەرهەمهێنەرە و لە هۆڵیوود بەناوبانگە بە فیلمە ئەکشن و هەستبزوێنەکانی وەک “The Patriot”، “Bloodfather”، “Hacksaw Ridge” و “Braveheart” کە لە ساڵی 1996 خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین فیلمی بەدەستهێنا، هەروەها گیبسن خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین دەرهێنەر بەدەستهێنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵی ئاسمانیی عێراق سوپاسی كچه‌ فڕۆكه‌وانێكى سلێمانى ده‌كات

هێڵى ئاسمانیی عێراق سوپاسنامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى كچه‌ فڕۆكه‌وانێكى كوردى خه‌ڵكى سلێمانى ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ى توانیویەتی‌ به‌ سه‌لامه‌تیى سه‌رنشینه‌كانیان له‌…
Total
0
Share