رێبوار تەها رایدەگەیەنێت، سەرۆک بافڵ فەرمانیکرد کە یەکێتی هیچ کاندیدێکی بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نەبێت، بەمەش ناوماڵی کوردی پاراست.
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بڕیار و فەرمانەکەی سەرۆک بافڵ سەبارەت بەوەی یەکێتی هیچ کاندیدێکی بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەبێت، بڕیار و فەرمانێکی ئەوپەڕی باشی سەرۆک بافڵ بوو، کە رۆڵی گرنگی هەبوو لە پاراستنی ناوماڵی کورد.
وتیشی، دەبوو بەهەمانشێوە، بۆ پۆستى سەرۆککۆمارى عێراق، ئەوە بکرایە کە پۆستەکە بەش و مافی کوردە، لەناو کوردیش، بەش و مافی یەکێتیە.