دڵشاد مەجید: ئەگەری دوورخستنەوەی پارتی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق هەیە

دڵشاد مەجید رایدەگەیەنێت، لە قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پـ.ـارتی شکستیهێنا، پێشبینیدەکرێت، بەهەمان شێوە لە قۆناغی دووەمی هەڵبژاردن شکستێکی دیکە بنووسێتەوە و لە پڕۆسەی سیاسی دووربخرێتەوە.

دڵشاد مەجید، رۆژنامەنووس، نووسینێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ لە یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران، پارتـ.ـی لە قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران شکستیهێنا، کاتێک لە دژی کاندیدەکەی حەلبوسی، کە هەیبەت حەلبوسییە، دەنگیان دا، بۆیە چاوەڕواندەکرێت لە قۆناغی دەنگدان بە جێگری دووەمی ئەنجومەنی نوێنەران، شکستێکی دیکە بەدەستبهێنێت، چونکە لە بەرامبەر شاخەوان عەبدوڵای کاندیدی پارتـ.ـی، دکتۆر رێبوار کەریم، لە رەوتی هەڵوێست خۆی کاندید دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پارتـ.ـی لە کاردانەوەی ئەم کارەی رێبوار کەریم، بەردەوام هەڕەشە بۆ دکتۆر رێبوار دەنێرێت، کە ئەگەر ئەم کارە بکەیت، جارێکی دیکە ناتوانیت بگەڕێیتەوە سلێمانی، ئەم هەڵسوکەوتەی ئەمڕۆی پارتـ.ـی لەناو ئەنجومەنی نوێنەران، بووەتە جێگەی تووڕەیی و بێزاریی تەواوی هێزەکانی سوننە و شیعە، بۆیە ئەگەری زۆرە کاندیدەکەی پارتـ.ـی بۆ جێگری دووەمی ئەنجومەنی نوێنەران بە زەحمەت دەربچێت، ئەگەر پارتی لەسەر ئەم هەڵوێست و هەڵسوکەوتانەی بەردەوامبێت، ئەگەری زۆرە لە تەواوی پرۆسەی سیاسیی عێراق دووربخرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی تەنفیزیی یەكێتيی زانایان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی قسەكانی مەلا عەبدوڵڵا وەیسی بڵاوكردەوە

مەكتەبی تەنفیزیی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی قسەكانی مەلا عەبدوڵڵا وەیسی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “لێكدانەوەی هەڵە…
Total
0
Share