عەتا محەمەد: هەفتەی داهاتوو هاوکاریی ئۆتۆمبێل و دوکانەکان دابەشدەکرێت

سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بە دابەشکردنی هاوکاریی ئۆتۆمبێل و دوکانە زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ.

عەتا محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، هەفتەی داهاتوو هاوکاریی ئۆتۆمبێل و دوکانەکان دابەشدەکرێت، هەروەها ئەمڕۆ بڕیاردەدەین کە چ رۆژێکی هەفتەی داهاتوو بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکان دیاریبکەین.

وتیشی، هۆکاری دواکەوتنی هاوکارییەکان بۆ هەفتەی داهاتوو ئەوەیە کە لە چەمچەماڵ، یەک بانک هەیە کە بانکی چەرمووە و سبەینێ بانکی چەرموو تەرخان دەبێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: حکومەتی نوێی عێراق وەڵامدەرەوەی ویست و داواکارییەکانی هاوڵاتییان بێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە بەغداد کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا…
Total
0
Share