بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی، رایگەیاند عومرەکارێکی کورد لە مەدینە کۆچی دواییکرد.
تەها سەعید ئەحمەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند، ئەمڕۆ 27ی کانوونی یەکەمی 2025، عومرەکارێکی کورد بەناوی سەرگوڵ عەبدوڵا، لە شاری مەدینەی سعودیە جەڵتەی دەماغ لێیدا و ئەمڕۆ دوای مانەوەی بۆ ماوەی نزیکەی 11 رۆژ لە نەخۆشخانە کۆچـ.ـی دواییکرد.
دەشڵێت، ئەو عومرەکارە خەڵکی پارێزگای سلێمانییە و تهمهنی له سهرووی (79) ساڵییهوه بووه بڕیاریشە هەر لە شاری مەدینە بەخاک بسپێردرێت.