رێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە خواردنەوەی کحول دەدات

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، ساڵانە نزیکەی 800 هەزار کەس بەهۆی زیادەڕۆیی لە خواردنەوە کحولییەکان گیان لەدەستدەدەن.

لە بەیاننامەیەکدا رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، کحول هۆکارێکی سەرەکییە بۆ نەخۆشکەوتن و هۆکارێکی کاریگەرە بۆ مردن، لە ئەوروپا و جیهان زۆرترین رێژەی خواردنەوەی کحول هەیە.

دەشڵێت، “خواردنەوەی کحول لە ئەوروپا ساڵانە دەبێتە هۆی مردنی نزیکەی 800 هەزار کەس، واتە لە هەر یازدە کەسێک یەکێکیان بەهۆی هۆکارەکانی پەیوەست بە کحولەوە دەمرێت”.

رێکخراوەکە روونیشیکردەوە، “کحول مادەیەکی ژەهراوییە کە نەک تەنیا دەبێتە هۆی حەوت جۆر شێرپەنجە، بەڵکو نەخۆشییە ناگوازراوەکانی دیکەش، هەروەها خۆکۆنتڕۆڵکردن تێکدەدات، کاردانەوەکان خاو دەکاتەوە، هەماهەنگی و هاوکاری کەمدەکاتەوە، هانی رەفتاری مەترسیدار دەدات”.

تەندروستیی جیهانی دەڵێت، “ئالوودەبوون بە کحول مەترسی بۆ گەنجان دروستدەکات و دەبێتە هۆی کەمئەندامی و مردنی پێشوەختە”.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێشنیاردەکات کە وڵاتان رێوشوێنی کەمکردنەوەی خواردنەوەی کحول بگرنەبەر، وەک زیادکردنی باج، بەرزکردنەوەی نرخی خواردنەوە کحولیەکان، سنووردارکردنی بەردەستبوونیان بە دانانی سنوورێک بۆ کاتژمێر و رۆژ و شوێنی فرۆشتن، قەدەغەکردن یان سنووردارکردنی ریکلام، توندکردنەوەی یاساکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە ژێر کاریگەریی کحولیدا و رێوشوێنی دیکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: تەندروستیی سلێمانی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق پێشەنگە

بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشە و کەموکوڕییەکانی کەرتی تەندروستی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی کرد…
Total
0
Share