بەشی زۆری ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە پشتگیری خۆیان بۆ بەهەرێمبوونی پارێزگاکە دەردەبڕن.
ئوسامە عەبدولڕەزا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە کۆی 23 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاکە، ژمارەی ئەو ئەندامانەی کە پشتگیری لە بەهەرێمبوونی بەسڕە دەکەن گەیشتووەتە 17 ئەندام و بەشی هەرەزۆری ئەندامان پشتگیری خۆیان بۆ ئەم هەنگاوە دەربڕیوە.
دەشڵێت، لە دەستووردا ئەو مافە جێگیربووە کە هەموو پارێزگایەک مافی ئەوەی هەیە داوای بەهەرێمبوون بکات، هۆکاری سەرەکیی داواکارییەکەشمان نادادپەروەرییە لە دۆسییەکانی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە ناوچەکەمان.