وەزارەتی نەوتی عێراق نوێترین داتا و ئامارەکانی نەوتی بڵاوکردەوە و لە داتاکاندا ئاستی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان هەڵکشاوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، بەپێی داتاکان، کۆی هەناردەی نەوت لە مانگی تشرینی دووەم 98 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل بوو، لەو رێژەیەش پشکی هەرێمی کوردستان حەوت ملیۆن 500 هەزار بەرمیل بووە و هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەراورد بە مانگی پێشوو زیادیکردووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان لەو مانگەدا بڕی 838 ملیۆن و 21 هەزار و 590 دۆلار بووە.