شارەزایەکی بواری کەشناسی: ئەمڕۆ شەپۆلێکی چڕی بەفر و بارانبارین روو لە ناوچەکانمان دەکات

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، لەچەند کاتژمێری داهاتوودا، چڕبوونەوەی هەورە کەڵەکەبووەکان دەستپێدەکات و شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین سەرتاسەری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، لە ئێستادا هەوری بەرز و مامناوەندی باراناوی هاتووەتە ناوچەکانی پارێزگای هەولێر، کەرکوک، دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، سۆران، راپەڕین، موسڵ، تکریت و ئەنبار، لە چەند کاتژمێری داهاتوو چڕبوونەوەی هەورە کەڵەکەبووەکان دەستپێدەکات و شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین سەرتاسەری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

باسی لەوەشکرد، لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆ بۆ ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، کاریگەری شەپۆلەکە فراوانتردەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفربارین دەستپێدەکات و لەناوچە دەشتاییەکانی کەرکوک، هەولێر و گەرمیان نمەباران بۆ بارانی مامناوەند دەبارێت.

ئەوەشی خستەڕوو، درەنگانی شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، لە زۆربەی ناوچەکان ئەگەری بارانی بەخوڕ بۆ بارانی بەلێزمە هەیە، هەروەها ئەگەر هەیە لە هەندێک ناوچە لافاو دروستببێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share