سەرەتای ساڵی داهاتوو لە سوریا کار بە دراوی نوێ دەکرێت

بڕیارە سەرەتای ساڵی داهاتوو، سوریا جێگۆڕکێ بە دراوەکەی بکات و مامەڵە بە دراوە نوێیەکەی بکات.

عەبدولقادر حوساریە، پارێزگاری بانکی ناوەندیی سوریا راگەیاند، لە 1ی کانوونی دووەمی ساڵی 2026، جێگۆڕکێ بە دراوی دراوی کۆن دەکرێت و مامەڵە بە دراوی نوێوە دەکرێت.

دەشڵێت، کارکردن و مامەڵەکردن بە دراوی نوێ بە بڕیاری ژمارە 293ی ساڵی 2025ە، هەروەها بڕیارەکە یەکجار گرنگە و دەستپێکی سەردەمێکی نوێیە لە ئابوریی سوریادا.

ئەوەشی خستەڕوو، بە زووترین کات دەسەڵات دەدرێتە بانکەکان کە دراوی کۆن بە دراوی نوێ بگۆڕنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share