هاتوچۆی هەڵەبجە بۆ شۆفێران: بۆ کاری  پێویست نەبێت مەچنە دەرەوە

هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند، داوا لە شۆفێران دەکەین بۆ کاری  پێویست نەبێت مەچنە دەرەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی و دروستبوونی ” تەمێکی چڕ ” لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری ئاستی بینین کەمبووەتەوە داوا لە شۆفێران دەکەین پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن.

دەشڵێت، پێویستە خێرایی کەمبکەنەوە، گرنگی بەلایتی ئۆتۆمبێلەکانتان بدەن، بەتایبەت لایتی ” تەم ” بەکاربهێنن و بەدووربن لەبەکارهێنانی لایتی بەرز (فوول لایت).

ئەوەش دەڵێت، “بۆ کاری پێویست نەبێت مەچنە دەرەوەی شار”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مستەفا چاوڕەش: خەڵك چاوی لە هەنگاوەكانی یەكێتی و پارتییە دەبێت پەیوەندییەكانیان ئاساییبكەنەوە

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتییان چاویان لە هەنگاوەكانی یەكێتی و پارتییە هیوادارین لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماریش بگەنە ڕێككەوتن.…
زیاتر ببینە

ئیدارەى خۆسەر: گفتوگۆکان بە نێوەندگیریى ئەمریکا بەردەوامن

ئەندامێکى نوێنەرایەتیى ئیدارەى خۆسەر لە رۆژئاواى کوردستان رایدەگەیەنێت، گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئیدارەى سەربازیى سوریا بە نێوەندگیریى ئەمریکا بەردەوامن. فەتحوڵا…
Total
0
Share