بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لیوا روکن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهات و بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی دروستکردنی فەرماندەیی ناوچە و فیرقەی سەربازیی نوێ لە ریزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان خرایەڕوو.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسی پێگە و قوربانییەکانی هێزەکانی 70ـی کرد و رایگەیاند، هەمیشە قەرزداری نەبەردی و تێکۆشانەکانی ئێوەین.
سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە گرنگیی پرۆسەی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد و وتی، ئامانجمانه هێزی پێشمەرگە ببێتە هێزێکی تۆکمەی یەکگرتووی نیشتمانی، تاوەکو وەک هەمیشە، بتوانێت پارێزگاری لە خاکی پیرۆزی کوردستان بکات.