پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێ و گەشتیاران، تەواوکراون.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی لە گەشتیاران بۆ سەری ساڵ لەڕووی ئارامی، خزمەتگوزاری لە میوانخانە و رێستۆرانتەکان تەواوکراون.
ئێمە وەک رێزێک بۆ ئەو لافاوەی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و زیانی گیانی و ماددی زۆری هەبوو، وەک حکومەتی خۆجێیی سلێمانی هیچ چالاکییەکی رەسمی بۆ سەری ساڵ ئەنجام نادەین، بەڵام هاوڵاتییان ئازادن بە چ شێوازێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەن.