%50ی بازرگانیی عێراق لەگەڵ چین و هیندستان بووە

بانکی ناوەندیی عێراق، رایگەیاند، %50ی بازرگانیی عێراق لەگەڵ چین و هیندستان بووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بانکی ناوەندیی عێراق ئاشکرایکرد، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی عێراق لەگەڵ چین لە ساڵی رابردوودا گەیشتووەتە 58.035 ملیار دۆلار، لەگەڵ هیندستانیش 31.102 ملیار دۆلار بووە.

دەشڵێت، کۆی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئەو دوو وڵاتەدا نزیکەی 50%ی کۆی بازرگانیی دەرەکیی عێراق پێکدەهێنێت.

بانکی ناوەندیی عێراق ئەوەش دەڵێت، تورکیا هاوبەشێکی سەرەکیی بازرگانی بووە لەگەڵ عێراق، ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات گەیشتووەتە 20 ملیار و 786 ملیار دۆلار، لە دوای ئەویش ئەمریکا بە 8.952 ملیار دۆلار، دواتر کۆریای باشوور بە 7.661 ملیار دۆلار و ئیمارات بە 5.307 ملیار دۆلار.

بانکەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ یۆنان گەیشتووەتە 4 ملیار و 599 ملیۆن دۆلار، لەدوای ئەویش سعودیە گەیشتووەتە 2.771 ملیار دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەرمین مەعروف: هەوڵدەدەین حکومەتی عێراق قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی دارەسووتاوەکە بکاتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “هەوڵدەدەین حکومەتی عێراق قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ئاگرەکەی دارەسووتاوەکە بکاتەوە”. نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share