بەهۆی جەژنی سەری ساڵەوە، بازاڕی وزە و کاخەزە داراییەکان وەستان و جێگیریان بەخۆوەبینی.
ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەهۆی جەژنی سەری ساڵەوە، بازاڕەکان جوڵەیەکی کەمتریان هەبوو، هەروەها نرخەکان هەڵبەز و دابەزێکی کەمیان بەخۆوەبینی.
ئێستا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 62 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها بەرمیلێک نەوتی خاوی تێکساس بە 58 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.