کارەبای سلێمانی: خواست لەسەر کارەبا بە رێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەگوێرەی داتاکان، لە ماوەی ساڵێکدا خواست لەسەر کارەبا بە رێژەی %42 کەمیکردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە مانگی 12ی ساڵی 2024، خواست له‌سه‌ر بەكارهێنانی كارەبا بەتێكڕا هەزار و 912 مێگاوات بووە، لە مانگەكەدا بەتێكڕا 8 كاتژمێر 31 خولەک كارەبا بە هاوڵاتییان دراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمساڵ پاش جێبەجێكردنی پڕۆژەی رووناكی، لە مانگی 12 خواست لەسەر بەكارهێنانی كاره‌با بەبەراورد بە ساڵی رابردوو دابەزیوە بۆ هەزار و 107 مێگاوات، بەوەش خواست لەسەر كارەبا بەرێژەی 42% كەمیكردووە، جگە لەو شوێنانەی لەچوارچێوەی پرۆژەی رووناكی بوون، بە بەرده‌وام لەم مانگەدا بەتێكڕایی 14 كاتژمێر كارەبایان هەبووە.

روونیشیکردەوە، لە ئێستادا هاوڵاتییان زۆر هۆشیارانە و بەرپرسیارانەتر كارەبا بەكاردەهێنن، بۆیە خواست كەمیكردووە، هەروەها كە كارەبا بەردەوام بێت، سیستم و تۆڕی كارەبا سەقامگیرتر دەبێت و خواست كەمدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share