باران گەنجینەیەکی مێژوویی لە بابل هەڵدایەوە

بەهۆی ئەو بارانەی لە سەرەتای ئەم مانگەوە عێراقی گرتووەتەوە لە پارێزگای بابل گەنجینەیەکی مێژوویی دۆزرایەوە.

عەدنان دلێمی پارێزگاری بابل رایگەیاند، بەهۆی ئەو بارانەی عێراق و پارێزگاکەی گرتووەتەوە 350 دراو و 10 پارچە کانزای مس و دوو پارچە زێڕ و چەندین کەلوپەلی بەردین لەسەر شێوەی مرۆڤ و ئاژەڵ و گەنجینەی مێژوویی سەردەمی حامورابی دۆزراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی لێکۆڵینەوەکان، بەشێک لەپارچەکان دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی بڵاوبوونەوەی ئاینی ئیسلام، بەشێکیان سەردەمی عەباسییەکان و تەمەنی بەشێکیشیان دەگەڕێتەوە بۆ 331 ساڵ پێش زایین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share