عومەر گوڵپی: وەزارەتی دارایی زیادەیە

عومەر گوڵپی رایدەگەیەنێت، لە دونیادا وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەیە خەزێنەی دارایی وڵات رێکبخاتەوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان وەزارەتی دارایی هیچ سوودێکی نییە.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستاندا، وەزارەتی دارایی تەنیا رۆڵی فەرمانگەیەک دەبینیێت کە کاری تەنیا دابشکردنی مووچەیە، هیچ سیاستێکی دارایی و یاسایەکی نییە بۆ رێکخستنی سیستمی دارایی هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت، چەندین جار لە ناو هۆڵی پەرلەماندا پێشنیاری ئەوەمان کردووە کە وەزارەتی دارایی بکرێت بە بەڕێوەبەرایەتییەک، چونکە زیادەیە و هیچ رۆڵێکی نییە لە باشترکردن و رێکخستنەوەی ئابوریی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‎حكومەتی عێراق بڕیاریدا دەرچووی بەشە پزیشكی و تەندروستییەكان دابمەزرێنێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر دامەزراندنی دەرچووی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان. سۆران عومەر،…
Total
0
Share