شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی کەشناسی رایگەیاند، شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، رایگەیاند، کۆتایی ئەم مانگە بەدیاریکراوی لە رێکەوتی 28/12/2025 پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین بەرێژەیەکی باش ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و سەرەتاش شەپۆلێکی باراناویە و بەفریش لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

دەشڵێت، راستەوخۆ دوای ئەو شەپۆلە لەنێوان 1/1/2026 بۆ 5/1/2026 پێشبینی دەکرێت کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیەکی جەمسەری باکور بۆ سەر ناوچەکانمان درێژ ببێتەوە و شەپۆلێکی سەرما و بەفربارین رووبکاتە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی باکووری ناوچەکە لەم شەپۆلەدا یەکەم بەفر بارینی ئەمساڵ بۆ سەنتەری بەشێک لە شارەکان چاوەڕوان دەکرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق: ناتواندرێت مانگی 5 هەڵبژاردن لە کوردستان ئەنجامبدرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکایەتیی هەرێم رایگەیاند، “ناتواندرێت مانگی 5 هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت”. سەرۆکایەتیی هەرێم…
Total
0
Share