سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، رایگەیاند، لە سنووری سلێمانی، سروودی ئەی رەقیب کۆپی رایتی خراوەتەسەر.
کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە سنووری سلێمانی تەنانەت سروودی ئەی رەقیبیش کۆپی رایتی لەسەرە.
وتیشی، تەنانەت لۆگۆی لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان کە خۆم بەڕێوەی دەبەم کۆپی رایتی خراوەتەسەر.
دەشڵێت، هەندێک بابەت کە لێرە کۆپی رایتی خراوەتەسەر لە تورکیا، ئێران و تەنانەت هەولێریش کێشەی نییە، هێرشەکە تەنیا سلێمانیی گرتووەتەوە.