بەپێی زانیارییەکان، رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە، مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت و رۆژی دواتر، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رۆژی سێشەممە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت.
دواتر و رۆژی چوارشەممە، بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت و پارەی مووچە دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سەرچاوەکە وتی، رۆژی پێنجشەممە، 25ـی 12ـی 2025، یەکەم رۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەبێت و لە ماوەی سێ رۆژدا، مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.