بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ تاوەکو کۆتاییهاتنی دەوام، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتیی مانگی 10، رادەستی بەغداد دەکات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممەوە تاوەکو کاتی کۆتاییهاتنی دەوام، بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگی 10 رادەستی بەغداد دەکرێت.
وتیشی، دوای ناردنی داهاتی نانەوتی، چاوەڕێی هاتنی پارەی پێویست دەکەن بۆ مووچە، کە پێشبینیدەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا پارەکە بنێردرێت.