بافڵ جەلال تاڵەبانی و فایەق زێدان کۆبوونەوە

ئەمشەو لە شاری بەغداد بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری کۆبووەوە.

ئەمشەو لە شاری بەغداد بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق لەگەڵ فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پابەندبوون بە بنەما دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق کرایەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، “پابەندبوون بە دەستوور تەنیا رێگەچارەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و عێراق بەرەو سەقامگیریی زیاتر دەبات”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share