سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسیی کوردستان، رایگەیاند، سبەی شەو شەوی یەڵدایە.
ئەژی چەتۆ، سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسیی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەگوێرەی پێوەرە زانستییەکان سبەی شەو شەوی یەڵدایە واتە شەوی 21 لەسەر 22ی 12ی 2025.
وتیشی، “ئەو شەوە درێژترین شەوی ساڵە و دوای ئەوە شەو کورتدەبێت و رۆژ درێژ دەبێت”.
لە هەرێمی کوردستان، ساڵانە چالاکیی جۆراوجۆر بەبۆنەی شەوی یەڵداوە بەڕێودەچێت.