بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغداد

بافڵ جەلال تاڵەبانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە سەردانێک گەیشتە بەغداد و بڕیارە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆببێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە لە سەردانەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆمەڵێک کۆبوونەوە ئەنجامبدات، کە گرنگترینیان کۆبوونەوە دەبێت لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەمەبەستی تاوتوێکردنی دواین پێشهاتەکان و پرسە گرنگەکانی ناوچەکە، جیا لە حکومەت، بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان، سەرکردەی حزب و کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك گلەیی و نیگەرانییەكانی پەروەردەی هەرێمی گەیاندە كازمی

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، نیگەرانی و داواكارییەكانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی گەیاندووەتە سەرۆك وەزیرانی عێراق. سۆران عومەر، ئەندامی…
Total
0
Share