پۆلیسی گەرمیان: شەش برینداری رووداوەکەی گوندی خاڵەبەگ رەوانەی سلێمانی کران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە شەش برینداری رووداوەکەی گوندی خاڵەبەگ رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کران.

پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەسەر رێگەی گوندی خاڵە بەگ سەر بە قەزای رزگاری لەسەر زەویوزار شەڕ لەنێوان دوو لایەندا روویدا کە خزمی یەکترن لە ئەنجامدا چوار کەس لە یەک لای کێشەکە گیانیان لەدەستدا کە سیانیان برای یەکترن و دانەیەکیان ئامۆزایانە و برایەکی سێ کوژراوەکە بریندارە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە لایەنەکەی دیکەی کێشەکە شەش کەس برینداربوون، دوای چارەسەری خێرا شەش لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کراون .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتەكەی ئەمریكا و بڕیاری دادگای پاریس
“فشارێكی نێودەوڵەتیی جدی هەیە لەسەر حكومڕانی لە هەرێم”

بە چەند رۆژێكی كەم پاش بڵاوبوونەوەی راپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، میدیایەكی جیهانی بڕیارێكی دادگای پاریس تایبەت بە هەناردە…
Total
0
Share