عێراق نزیکە لە پەیوەستکردنی کارەباکەی بە وڵاتانی کەنداو

پەیوەستکردنی کارەبای عێراق بە وڵاتانی کەنداوەوە نزیکە لە تەواوبوون، پڕۆژەکە بە یەکێک لە پڕۆژە ستراتیجی و گرنگەکان دادەنرێت بۆ بوژاننەوەی کارەبای عێراق.

رۆژنامەی عەرەبی جەدیدی قەتەری بڵاویکردووەتەوە، پڕۆژەکە %95ی کارەکانی گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، ئەمەش پاش ساڵانێک لە کاری تەکنیکی سەخت و گفتوگۆی سیاسی، تاوەکو عێراق بتوانێت تۆڕەکانی کارەبای وڵاتەکەی پەیوەست بکات بە تۆڕێکی باوەڕپێکراوی ناوچەکەوە.

لای خۆیشیەوە ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، بەشی زۆری کارەکان کۆتاییهاتوون، پێشبینیدەکەین تاوەکو ناوەڕاستی ساڵی 2026 کارکردن لە پڕۆژەکە بگاتە کۆتایی.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share