یه‌كه‌ی سوته‌مه‌نیی چه‌مچه‌ماڵ، ناوی ئەو گەڕەکانەی بڵاوکردەوە، کە سبەی تێیاندا نەوت دابەشدەکرێت.
یه‌كه‌ی سوته‌مه‌نیی چه‌مچه‌ماڵ رایگەیاند، رۆژی پێنجشه‌ممه، له گه‌ڕه‌كه‌كانی ناوه‌ندی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌ی شۆڕش، ته‌كیه، ئاغجه‌له‌ر و سه‌نگاو، نه‌وت دابه‌شده‌كرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كارتی زیره‌كی نه‌وتیان نوێكردووه‌ته‌وه، ده‌توانن نه‌وته‌كه وه‌ربگرن، هه‌ر هاوڵاتییه‌كیش تا ئێستا كارتی نه‌وتی وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه، له رۆژانی داهاتوودا پرۆسه‌كه به‌رده‌وامده‌بێت.
دەشڵێت، بڕی نه‌وته‌كه 200 لیتره، بە عه‌داد (پێوه‌ر) دابه‌شده‌كرێت و به 104 هه‌زار دینار بە هاوڵاتییان ده‌درێت.