لە دەربەندیخان هەڵمەتێکی بەرفراوانی ئەمنی دەستیپێکرد

بە بڕیاری لیژنەی ئەمنی و بە بەشداریی هێزەکانی ئاسایش، پۆلیس، بەرگری و فریاکەوتن و هاتوچۆ لە دەربەندیخان هەڵمەتێکی بەرفراوانی ئەمنی دەستیپێکرد.

سڵێمان محەمەد، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بە بڕیاری لیژنەی ئەمنی قەزای دەربەندیخان، مانگانە دووجار، بە بەشداریی سەرجەم هێزە ئەمنییەکان، خۆنیشاندانی شەوانە و هەڵمەتی بەرفراوانی ئەمنی بەڕێوەدەچێت، ئەوەی ئەمشەویش لەو چوارچێوەدایە و ئامانجمان سەپاندنی یاسایە لە ناوچەکەدا.

وتیشی، بەشێکی گرنگی ئەم هەڵمەتە پەیوەستە بەوەی، لە ماوەکانی رابردوو کۆمەڵێک کەس لە رێگەی چەقـ.ـۆ و چـ.ـەکی بێمۆڵەت، ئۆتۆمبێلی جامڕەش، لەبەردەم خوێندنگەکانی ناوچەکە، خەڵکیان بێزارکردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، جیا لەوەش، هەندێک داواکراوی دیکە هەبوون، کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە داواکراوبوون و ئامانجیان دەستگیرکردنیان بوو، بۆیە بەشێکی هەڵمەتەکە پەیوەندیداربوو بەو پرسەشەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share