بۆ یەکەمجار لە پێنج ساڵی رابردوودا نەوتی ئەمریکا بۆ 55 دۆلار دادەبەزێت

بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2021ەوە، نەوتی قورسی تێکساس بۆ 55 دۆلار دادەبەزێت.

بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی، هۆکاری ئەم دابەزینە بەرچاوە لە نرخی نەوتی قورسی تێکساس، دەگەڕێتەوە بۆ بەرەوپێشچوونەکان لە گفتوگۆکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا.

ئەوەشی خستەڕوو، لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2021، نرخی نەوتی قورسی تێکساس بۆ 54 دۆلار 98 سەنت دابەزی، ئەمەش کۆتاجاربوو کە بەمشێوە بەرچاوە نرخەکەی داببەزێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share