کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سودانی، دەستیپێکرد.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا، وەزیرە کوردەکان لەگەڵ سودانی، تاوتوێی پرسی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکەن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاندبوو، ئەگەر ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی مووچە بدرێت، لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا، داهاتی نانەوتیی مانگی 10 رادەستدەکەین.